ئاسۆ مامەند: سەقامگیری سیاسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی كەركوك بەلای یەكێتییەوە هێڵی سوورن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ،ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبۆوە. بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم، ناوچە جێناكۆكەكان، بە تایبەتیش دۆخی ئێستای كەركوك بەوردیی تاوتوێكران.

لەكۆبوونەوەكەدا ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدین رایگەیاند؛ سەقامگیری سیاسی و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی پارێزگای كەركوك بە لای یەكێتییەوە هێڵی سوورن و هەر كەس و لایەنێكیش ئەو هێڵە ببەزێنێت و ئیستفزازیی پێكهاتەكانی بكات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە بەرامبەر هەر ئەگەر و پێشهاتێك كە روو دەدات.

ئاسۆ مامەند جەختیشی لە جێبەجێكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان كردەوە و وتی؛ دەبێت تایبەتمەندی ئەم ناوچانە لەبەرچاو بگیرێت بە پێچەوانەوە ئەگەری ئەوە هەیە رووداوی نەخوازراو روو بدات، ئاسۆ مامەند تەئكیدیشی كردەوە؛ كە جیاكاری لە بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەدا و گرینگیدان بە پێكهاتەیەك و پشتگوێخستنی ئەوانی تر، خزمەت بە هیچ كەس و لایەنێك ناكات، چونكە دۆخی عیراق و ئەو ناوچانەش ئەوەمان لێدەخوازێ كە پڕەنسیپی سازان و پێكەوە ژیان بكەینە بنەمای بەڕێوەبردن.

لەبارەی پرسی رێكخراوەییشەوە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی رایگەیاند؛ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك چۆن لە رابردوودا لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا لەگەڵ كەركوكییەكاندا بووە، ئێستایش بە هەمان مەبدەئی پێشووی لە گەڵیاندا دەمێنێتەوە و بەجێیان ناهێڵێت، ئەم بارودۆخەی كە لە ئێستاشدا هاتووەتە پێشەوە، كاتییە و بە هیمەتیی هەموو لایەك تێیدەپەڕێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا