نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە29ی ئاب، بەراوارد بە دوێنێ نرخی نەوت دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەخوار 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 37 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80دۆلار و 01 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیاری سنوردارکرنی قەبارەی هەناردەی نەوت لەلایەن گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی جیهانی وەک، سعودیە، رووسیا، عێراق، ئیمارات و کوەیت، بە مەبەستی سەقامگیرکردن و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا ڕووبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا