سیستمی یەک پەنجەرە لە پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاکانی سنوری کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی ئادار، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک دەستپێشخەرییەکی نوێی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستمی یەک پەنجەرەی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاکانی سنوری کرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، ئەم سیستمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتین و گەڕانەوەی کات، چونکە لەکاتێکی کەمدا ڕێکار و مامەڵەکان جێبەجێدەکرێن و خێراتر دەبن، هەروەها هیچ جیاوازییەک لەنێوان هاوڵاتیاندا ناهێڵێت و متمانەی هاوڵاتیان بە دامودەزگاکانی دەوڵەت زیاتر دەکات.

لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی دەستپێشخەری و هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نوسینگەی بەڕێزیان و تیمە تەکنیکییەکان و پارێزگای سلێمانی و فەرمانگاکانی دیکەی کرد بۆ سەرخستنی ئەم سیستمە نیشتمانییە نوێیە، ئەو شوێنانەشی کە لە ئەمڕۆوە بە سیستمی یەک پەنجەرەی کاردەکەن برتیین لە، پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وونبوەکان، بەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا