شارەوانی سلێمانی هەوڵی ریسایكلكردنی خۆڵ و خاشاكی شارەكە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ یەكەمجار، لە رێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە هەوڵی ریسایكلكردنی پاشماوە و خۆڵ و خاشاكی سلێمانی و دواتر فرۆشتنەوەی دەدات.

كارزان تاڵیب، ئەندازیار لە بەشی خۆڵ و خاشاكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی پارێزگاكە شارەوانی سلێمانی هەوڵی ریسایكلکردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی و دواتر فڕۆشتنەوەی دەدات، بەشێوەیەك پڕۆسەكە لە رێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە دەكرێت، بە ناوی كۆمپانیای ” ئیكۆسیم” كە كارگەكەی لە ناوچەی تانجەرۆی سنووری شاری سلێمانییە.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆمپانیاكە ریسایكلكردنی خۆڵ و خاشاكەكە و فرۆشتنەوەی بە بێبەرامبەر ئەنجامدەدات و دواتر ئەو داهاتەی لە فرۆشتنەوەی پاشماوەكە دەستدەكەوێت بۆ خۆی هەڵدەگرێت.

ئەو ئەندازیارە وتیشی، لەئێستادا كارگەكە ئامادەییە و چاوەڕوانی رەزامەندی شارەوانی سلێمانییە بۆ كەوتنەكار، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لیژنەیەكی شارەوانی سلێمانی سەردانی كارگەكە بكات و بڕیاری لەبارەوە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا