هەپەگە: نامانەوێت شەڕ رووبدات

پۆڵەتیك پرێس

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێكی لەبارەی رووداوەكەی چەمانكێی ئامێدی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هێزەكانی پارتی هەوڵیانداوە كەمپەكەیان لە گارە كۆنتڕۆڵ بكەن، بەڵام مین بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا تەقیوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “پارتی هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بچنە ناو كەمپەكەمان لە نزیك گوندی بەبادێ، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەكانمان شەڕیان نەكرد و چەكیان بەكار نەهێنا.”

ئەوەش دەخەنەڕوو، دوو مین بە هامەرەكانیاندا تەقێنرایەوەو بەمشێوەیە هەوڵدرا كە ڕێگری لە پێشكەوتنەكانیان بكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باسی ئەوەشكراوە كە هێزەكانی گەریلا هیچ كاتێك نەبوونەتە لایەنی هێرشبەر “ئێمە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی كوردستان نامانەوێت شەڕ ڕووبدات و ئەمەش بەشێوەیەكی ئاشكرا رادەگەیەنین”.

دەشڵێن، “بانگی پارتی دەكەین بۆ ئەوەی دەست لە ئۆپەڕاسیۆنەكەی لەدژی كەمپەكانمان هەڵبگرێت، بەڵام با هەموو كەسێك بزانێت ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بن، هێزەكانمان (گەریلا) لە چوارچێوەی خۆپاراستنی رەوادا خۆیان دەپارێزن.”

ماوەی چەند رۆژێكە گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و پەكەكە دروست بووە، ئەمڕۆش لە گوندی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان لەنێوانیاندا رووویداوە دوای ئەو رووداوەش بەرپرسانی پارتی و فەرماندەكانی پێشمەرگە بە شەڕی پێشمەرگەو پەكەكە ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا