دوای هۆڵه‌ندا و دانیمارك زێلێنسكی سەردانی یۆنانی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا،  رۆژی دووشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێكرا.

ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی له‌لایه‌ن كیریاكووس میتسوتاكیس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان پێشوازیلێكرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوودا سه‌ردانی سوید، هۆڵه‌ندا و دانیماركی كرد.

زێلینسكی له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی، هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی ده‌دات، جیا له‌ ده‌ستكه‌وتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16.

ئۆكرانیا و رووسیا له‌ 24ی شوباتی 2022ه‌وه‌، خه‌ریكی جه‌نگێكی خوێناوین، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ملیۆنه‌ها ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوونه‌ و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی پشتگیری كیێڤ له‌ دژی رووسیا ده‌كه‌ن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا