نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی و سەردانی پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا بەشداری لە پرسەی قوربانیان لە گەڕەکی کازیوە دەکات و سەردانی نەخۆشخانەی شار و شوێنی ڕووداوەکەش دەکات.

هاوکات، هێزەکانی دژەتیرۆر لە سلێمانی، لە ئاسمان و زەوییەوە ئەرکی چاودێریکردن و یاوەریکردنی سەرۆکی هەرێم دەگرنە ئەستۆ.

پێشتریش چەندین بەرپرس و لایەنی سیاسی ئامادەی مەراسیمی ناشتنی 14 تەرمی خێزانی بابەشێخی سیرێ بوون لە گۆڕستانی کەڵەکن لە سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا