پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کاردکردن لە پرۆژەیەکی نەوتی شاری بەسڕە، دوو کرێکاری چینی لە شوێنێکی بەرز بەردەبنەوە و گیان لەدەست دەدەن.
ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئابی 2023، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دو کرێکاری چینی لەکاتی کارکردن لە شوێنێکی بەرزی پرۆژەیەکی نەوتی لە شاری بەسڕە، کەوتوونەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یەکێک لە قوربانییەکان ئەندازیارە و هەردووکیان لە پرۆژەی کۆمپانیای نەوتی سیباک کاریانکردووە.
وتیشی، تەرمی هەردووکیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون لە زوبێری باکووری پارێزگای بەسڕە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.