سەرۆکی یەکێتی وەڵامی داوای د.فەرهاد پیرباڵ دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێس لەگەڵ د. فەرهاد پیرباڵ، کە سەربەست حسێن پێشکەشی دەکات، ناوبراو داوایەک ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و، ئەویش بە داواکەی رازی دەبێت.

بافڵ تاڵەبانی دوای دیدارەکەی پۆڵەتیک پرێس کە سەربەست حسێن لەگەڵ د. فەرهاد پیرباڵ ئەنجامی دا و داوای لێکرد بەهانایەوە بچێت، سەرۆکی یەکێتی لە تویتێکدا وەڵامی دکتۆر فەرهاد پیرباڵی دایەوە و دەڵێت؛ “دەچمە بەغدا و لەگەڵ گەڕانەوەم چاوەڕێتم”.

دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لە دیدارەکەی پۆڵەتیک پرێس داوای کرد بە مەبەستی پاراستنی ئەرشیف، نوسراو و کتێبەکانی، کتێبخانەکەی بگوازرێتەوە بۆ شاری سلێمانی. پاش چەند کاتژمێرێکی کەم، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تویتێكدا وەڵامی داواکەی د.فەرهاد پیرباڵ دەداتەوە و دەڵێت، “کتێبخانەکەت لە هەر شوێنێکی سلێمانی دادەنرێت کە جەنابت داوای دەکەیت”.

د. فەرهاد پیرباڵ، نوسەرێکی گەورە و لێکۆڵەرێکی مەزنی گەلی کوردە و ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایک بووە. لەمێژووی ئەدەبی خۆیدا خاوەنی زیاتر لە 80 کتێبە. بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی سۆربۆن، فەرەنسا بەدەستهێناوە لە بواری مێژوو چیرۆکی کوردی.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تویتێکدا وەڵامی داواکەی د.فەرهاد پیرباڵ دەداتەوە:

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا