لەسەر رێگەی دوكان_خەلەكان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبیلێكی كردە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەسەر رێگەی دوكان-خەلەكان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج.

تائێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە، گومان دەكرێت توركیا هێرشەكەی ئەنجام دابێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای دوكان_خەلەكان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب لاریدۆی كردە ئامانج و تەقاندییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە رێگەی دوكانەوە بە ئاڕاستەی شاری رانیە رۆیشتووە و لەسەر رێگای خەلەكان تەقێندراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا