لەبارەی کەیسی شێروان شێروانیەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بەپێی نوسراوێکی فەرمی لەبارەی کەیسی شێروان شێروانی و دانیشتنی دادگاییەکەی ڕوونکردنەوەیەک دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە7ی ئاب، بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، کە واژۆی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی تێدایە و تایبەت بۆ پۆڵەتیک پرێس نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، “لەبارەی کەیسی سزادراو شێروان شێروانی، ئێمە وەک وەزارەت هیچ داواکاریەکمان لەسەر ناوبراو نیە و هیچ نوێنەرێکی یاسایی وەزارەتمان بە ئاگاداری ئێمە ئامادەی ئەو دانیشتنەی دادگا نەبووە کە تیایدا ناوبراو بۆماوەی چوار ساڵ سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە چاکسازییەکاندا وا پەیڕەوە، کە سزادراوەکان لەجیاتی یەکتر واژۆ و پەنجەمۆر بکەن، لەم کەیسەدا ئەو پێنج سزادراوەی بادینان ڕێکەوتن لەنێوانیاندا هەیە کە لەجیاتی یەکتر پەنجەمۆر بکەن و کەسیشیان سکاڵایان نەبووە لەسەر سزادراوی ناوبراو، کە پەنجەمۆری لەجیاتیان کردووە و بەپێی ئەو ماددانەی کە ناوبراو لەسەری سزادراوە پێمان وایە لەگەڵ ڕووداوەکە یەک ناگرێتەوە، بۆیە داواکارین لەکاتی تێهەڵچوونەوەی کەیسەکە ئەو نوسراوەی ئێمە بخرێتە ناو دۆسیەکەوە و ڕوونکردنەوەکەمان لەبەرچاو بگیرێت.

ڕوونیکردەوە، دەربارەی بڕیاری دادگا، کە دەدرێتە پاڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، کە هەستاون بە جولاندنی سکاڵا لە دادگای لێکۆڵینەوەی  دەشتی هەولێر لە دژی ناوبراو، رایدەگەیەنن ئەو نوسراوە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر نیە، کە سەر بە وەزارەتمانە بەڵکو نوسراوی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە چاکسازی گەورانی هەولێرە.

باسی لەوەشکرد، وەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر هیچ سکاڵایەک و داواکارییەکیان لەسەر ناوبراو نەبووە و هیچ نوسراوێکی فەرمییان لەوبارەیەوە نییە، بۆیە دوادەکەن ئەو هەڵەیە چاک بکرێتەوە و ناوی ئەو لایەنە دیاریبکرێت کە نوسراوەکەی کردووە.

لەکاتێکدا، لە بەرواری 20ی تەمموز،  دادگای هەولێر سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند.

No description available.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا