پۆڵه‌تیك پرێس:
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ” لەگەڵ داوای حەق و ڕەوای خۆپیشاندەرانداین و دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین”.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، “جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی خێراکردنی هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پابەندبونی هەردوولا بە دانوستانەکانی نێوانیان و کۆتاییهێنان بە کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور لە پێناو دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١”.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی وتوویه‌تی “سیاسەت و بڕیاری یەکێتیی-مان دووپات کردەوە کە لەگەڵ داوای حەق و ڕەوای خۆپیشاندەرانداین و دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین، ڕامانگەیاند کە میللەتەکەمان شایستەی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەرانن و دەمانەوێت بە هەوڵی هەموو لایەنەکان لە برسێتی و هەژاری ڕزگاریان بکەین”.
ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی به نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی وتووه “ئاماژەمان بە گرنگی جێبەجێکردنی پڕۆژەی لامەرکەزیی کرد بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی”.