زۆرانبازییەكەی ئیلۆن مەسك و مارك زوكەربێرگ لەرێگەی پەخشی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیلۆن مەسك، سەرمایەدار و دامەزرێنەری هەردوو كۆمپانیای سپەیس ئێكس و تێسلا و خاوەنی تویتەر، رایگەیاند، زۆرانبازی نێوان خۆی و خاوەنی كۆمپانیای مێتا لە پەخشی راستەوخۆدا لە تویتەر دەگوازرێتەوە تا هەمووان بینەری بن.

ئیلۆن مەسك لە كۆتا تویتیدا سەبارەت بە زۆرانبازیەكی لەگەڵ زۆكەربێرگ ئاماژەی بەوەداوە، شەڕی نێوان خۆی و خاوەنی كۆمپانیای میتا لە پەخشی راستەوخۆدا لە تویتەر دەگوازرێتەوە تا هەمووان بینەری بن. داهاتی زۆرانبازیەكەش دەچێتە بواری خێرخوازی و دەدرێتە سەربازە خانەنشینەكان.

مەسك دەڵێت، رۆژانە قورسایی بەرز دەكاتەوە و خۆی بۆ زۆرانەكە ئامادە دەكات.

مانگی حوزەیرانی 2023 ئیلۆن ماسك بە فەرمی داوای لە مارك زوكەربێرگ كرد لەنێو قەفەسی زۆرانبازیدا رووبەڕووی ببێتەوە، لەلای خۆیەوە مارك زوكەربێرگ داواكەی قبوڵ كرد و پێی راگەیاند، كە شوێنێك بۆ زۆرانەكە دیاری بكات.

پەیوەندی نێوان ئیلۆن مەسك و مارك زوكەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مێتا كاتێك ئاڵۆزی تێكەوت كە مارك پلاتفۆڕمی سرێدسی راگەیاند، كە هاوشێوەی تویتەر كار دەكات و لە ماوەیەكی كەمدا ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەری لەخۆی كۆكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا