پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە6ی ئاب، سێ بوومەلەرزەی بەهێز چین و ئەندەنوسیا و ئەفغانستانیان هەژاند، بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی لە چین برینداربوون و زیاتر 100 باڵەخانەش ڕووخاون.
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیان، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 پلەی ڕێختەر لە ڕۆژهەڵاتی چین ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵای 10 کیلۆمەتر و دووری 26 کیلۆمەتر لە باشووری شاری دیچۆ ڕوویداوە و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
هاوکات، هۆشداری داروە لە دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.