خەمیس خەنجەر: بە یەک مەرج ئێمە و پارتی بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی سوننەکان رایگەیاند، “هەتا داواکارییەکانی ئێمە و پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ نەکرێن، بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکەین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە خەمیس خەنجەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند، ئەندامانی هاوپەیمانی سیادە بەشداری لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان ناکەن هەتا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

خەمیس خەنجەر ئاماژەی بەوەکرد، “تا ڕێککەوتن و واژۆی فەرمی نەکرێت لەسەر گرەنتیکردنی مافەکانی جەماوەری هاوپەیمانی سیادە و بەدیهێنانی داواکارییەکانیان، هاوکات تا ڕێککەوتن نەکرێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دەستەبەرکردنی شایستە سیاسییەکانی، ئەوا بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین”.

جەختی لەوەش کردەوە، “پێویستە لێکتێگەیشتنی نیشتمانی گشتگیر بکرێت بەر لەوەی بچینە وردەکارییەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هاوکات پێویستە ڕێز بگیرێت لە بیروڕاکانی ڕەوتی سەدر”.

خەمیس خەنجەر لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، “تاک جەمسەری جگە لە ناسەقامگیری و پشێوی هیچی تر بۆ عێراق ناهێنێت”.

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕەتیکردەوە وادەیەک دیاریکرابێت بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، وتیشی، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شەممە پەرلەمان لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار دادەنیشێت، دوورە لە ڕاستییەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا