دوو هاونیشتیمانی لە دەریاچەی دووکاندا خنکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قایمقامی قەزای دووکان رایگەیاند؛ ئێوارەی دوێنێ هەینی، 04-8-2023 دوو هاونیشتیمانی کورد لە ئاوی سەیرانگای دووکاندا خنکان.

سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان وتیشی، ئەو دوو هاونیشتیمانیە برای یەکدی بوون و بەمەبەستی گەشتکردن روویان لە هاوینەهەواری دەریاچەی دووکان کردووە، لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دووکان خنکاون.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن، یەکێک لە براکان کاتێک چۆتە ناو ئاوەکە و پەلەقاژەی کردووە، برای دووەم بە مەبەستی رزگارکردنی براکەی، خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوەکە و سەرەنجام هەردووکیان خنکاون.

بەپێی زانیاریەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر 03:30 خولەک، تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی دووەمدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا