وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەڵێت: تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 1_8_2023 لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی لە چەندین میدیا و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڵاو كرایەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری روونی دەكاتەوە، كە تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردتسان.

لە راگەیاندراوەكەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری باس لەوەشدەكات، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و هیچ دام و دەزگایەكی حكومەتی عێراقەوە هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بەناردنی بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

هاوكات ئاماژە بەوەش دەكات، هەر كات هەر بڕە پارەیەك خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەڕەسمی و شەفافانە كات و بڕەكەی ڕادەگەیەنین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تكاتان لێ دەكەین متمانە بەو كەناڵ و سایت و پەیجانە مەكەن كە رۆژانە نابەرپرسیارانە یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچە خۆران دەكەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە لەسەر دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكەنەوە، بۆ دەستكەوتنی هەواڵی راست و دروست لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچەو هەر بابەتێكی تری فەرمی پشت بە راگەیاندن و كەناڵە فەرمیەكانی حكومەت و وەزارەتی دارایی ببەستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا