پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌واژۆی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی، عێراق بڕیاریدا كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین نه‌خاته لیستی “تیرۆر”ه‌وه.
پێشتر میسر به‌فه‌رمی داوای له عێراق كرد كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین وه‌ك “گروپێكی تیرۆرستی” بناسێنێت، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا ئه‌و بابه‌ته خراوه‌ته‌ڕو و به‌كۆی ده‌نگ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست پۆڵه‌تیك پرێس كه‌وتوه، قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ده‌نگینه‌داوه بۆ دانانی ئیخوان موسلمین له لیستی “تیرۆر” هه‌رچه‌نده میسر و كۆمكاری كۆمكاری عه‌ره‌بی داوایان له عێراق كردبوو.