پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی كۆمەڵگای نیشتەجێبوونی پاك سیتی دەكەینەوە كە سبەینێ شەممە 22_7_2023 وەك قۆناغی بوونی كارەباكەیان بە پریپەید تیمەكانی پێوەری زیرەك دەستدەكەن بە دابەشكردنی ئامێری (CIU) ی كە لە رێگەیەوە كارت داخڵ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها رۆژی دووشەممە 24_7_2023 لە كۆمەڵگای نیشتەجێبوونی بەهاران دەست بەداشكردنی ئامێرەكە دەكرێت.
هاوكات داواشدەكات سەرجەم دانیشتوانی ئەو دووكۆمەڵگەیە لەكاتی چوونی تیمە تایبەتمەندەكاندا هاوكاری تیمەكان بكەن بۆ هەر كارێكی پێویست.