پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەپێناو ئاسانکاری هاتوچۆی زیارەتکارانی چلە کە بەپێ بەرەو کەربەلا دەڕۆن ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەکان ڕێگایەکی گرنگیان بە تەلی دڕکاوی و بلۆکی کۆنکرێتی لە ناوەڕاستی بەغدا داخست.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران بەیانی ئەمڕۆ بڕیاریاندا ئەو ڕێگایە دابخەن کە لە سەرەتای مزگەوتی ئوم تەبولەوە دەست پێدەکات و بە چواڕیانی ئەلدەورەدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە پردی گەورەی بەغدا و عەلوەی ڕەشید لە باشووری بەغدا کە شوێنی ڕێکردنی زیارەتکارانە.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە هەزاران هاووڵاتی عێراقی و نەتەوەکانی دیکە بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ مەراسیمی چلە کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت، ڕوویان لە کەربەلا کردووە.
ساڵی ڕابردوو ژمارەی زیارەتکارانی چلە بۆ کەربەلا 17 ملیۆن سەردانکەری تێپەڕاند.