ئەمڕۆ وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە15ی تەمموز، وەرزی نوێی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای گرنگ دەکرێت، کە ناکۆکی سیاسیان لەسەرە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، خشتەی دانیشتنەکانی ڕۆژانی شەممە و دووشەممەی بڵاوکردەوە، کە لە وەرزی نوێی یاساداناندا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای گرنگ دەکرێت.

هاوکات، ژمارەیەک لەو پڕۆژەیاسا گرنگانەی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت یاسای نەوت و گاز، لێبوردنی گشتی، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، یاسای دەزگای هەواڵگری و دژەتیرۆرن.

لەکاتێکدا، لە 12ی حوزەیراندا، پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025 پەسەندکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا