نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی 100 دۆلار بە 148 هەزار دینارە، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی 148 هەزار و 250 دینار بوو.
لە بارەی بەرزی نرخی دۆلار جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رايگەیاند، هۆکارەکانی بە بەرزی مانەوەی نرخی دۆلار پەیوەستە بە کردەوەی سپیکردنەوە و بەقاچاغبردنی دراوی بیانی چەند بانکێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو چارەسەرانەی کە ئەگەری هەیە نرخی دۆلار داببەزێنێت چاپکردنی دراوی 20 هەزار دینارییە و لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت ئەو دراوە لە بەردەست بێت.
بەپێی خشتەی فرۆشتنی دۆلار، بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی 215 ملیۆن و 415 هەزار 714 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 27 ملیۆن و 750 هەزاری بەشێوەی کاش و 187 ملیۆن و 665 هەزار و 714 دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا