ئاوات شێخ جەناب: لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لەگەڵ بەغدا گەشتووینەتە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كۆبوەوە.

ڕۆژی دوو شەممە 6_3_2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، كە پێكهاتبوون زەهرا بێل كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بە وەكالەت و دێڤد كودێل بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری و جوشوا لویس كارمەندی سیاسی و ڤەهێل ئامێدی پسپۆڕی ئابووری و ووزە لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر. لە دیدارێكدا وەزیری دارایی و ئابووری تیشكی خستە سەر دواین دەرئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداو ڕایگەیاند لەچوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ سفركردنەوەی كێشەكان لەگەڵ بەغداد ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووەو لەسەر بەشە بودجەی هەرێم گەیشتوینەتە ڕێكەوتن و دوا داڕشتنی بەندەكانی لەلایەن هەردوو لاوە تەواو بووە، بەئاگاداری و چاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئومێدەوارین بەزوترین كات بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەند كردنی.

لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە هەنگاوەكانی چاكسازی كرد لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێم و ڕایگەیاند ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كۆكردنەوەیان لە ژێر چەتری وەزارەتدا قۆناغی باشی بڕیوەو ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە هەموو كارئاسانیەكمان بۆ ئەو پرۆسەیە كردووەو بەردەوامیش دەبین.

لای خۆیەوە زەهرا بێل كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بە وەكالەت ستایشی ڕۆڵی وەفدی هەرێمی كوردستانی كرد لە بەرەوپێشچونی هەنگاوەكانیان بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق لە سەر بودجەو دۆسیەی نەوت و غاز، هاوكات دەستخۆشی لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی كرد بۆ یەكخستنەوەو ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا باس لە كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كراو تیشك خرایە سەر كەمی داهات لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەو ڕوەشەوە وەزیری دارایی ئەو هەنگاوانەی بۆ وەفدی میوان ڕوون كردەوە كە بەمەبەستی ڕێكخستنەوەو زیادكردنی داهاتی پارێزگاكە گرتویانەتە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا