فراكسیۆنی یەكێتی كار بۆ گواستەوەی 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەی گەڕاندنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق رەتكرایەوە، فراكسیۆنی یەكێتی واز لەو بڕگەیە ناهێنێت و كاری جدی دەكات بۆ تانەدان لە یاسای بودجە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە و وەك چۆن لەكاتی پێكهێنانی حكومەت بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی لەو بڕگەیە كردوەتەوەو ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش دەڵێت: فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوامە و كاری جدی دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە بۆ ناو یاسای بودجە، كە بە هۆیەوە زیاتر لە 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن.

سەباح حەبیب ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین كە حكومەتی عێراق تانە لە لابردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق بدات، چونكە ئەوە لە ماددەی 21 لە بەرنامەی كاری حكومەتدا هاتووە.

وتیشی: لەكاتی خۆیدا و بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەو هەنگاوە جێگیر كراوەو چەند جارێك تەئكیدی لە وەزارەتی پەروەردە كردوەتەوە، لەكاتی پێكهێنانی حكومەت یەكێك لە داواكاریە سەرەكییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كوردستیانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو.

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە دەشڵێت: فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوامە و كاری جدی دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە بۆ ناو یاسای بودجە، كە بەگوێرەی مادەی 140 ی دەستوریش ئەو مامۆستایانە دەتوانن بگەڕێنەوە و مافی خۆیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا