پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان هۆشداریدایە حکومەتی هەرێم، لە حاڵەتی بەردەوامی لێبڕینی موچەدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەموزی 2021 لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەران بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، ” ئێمە وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنن”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەرچەندە نرخی نەوت لە (20) دۆلارەوە بوە بە (76) دۆلارو داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی 100% زیادیکردوە، بەڵام هێشتا حکومەت “هەر زۆڵم دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان و مانگانە حکومەت دەقی پێوە گرتوە لە 21%ی موچە دەبڕێت.
یەکێتی فەرمانبەرانی سلێمانی باسی لەوەش کردووە، “پێویستە لێبڕینی موچە کۆتایی پێبهێنرێت بەپێچەوانەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەستپێدەکات، هەروەها داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەیی”.