فەرەنسا ژمارەیەك ژن‌و منداڵی داعش وەردەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وڵاتەكە 10 ژن و 25 منداڵی داعشی لە كامپەكانی رۆژئاوای كوردستان وەرگرتوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە ئەو منداڵانەی گەڕێنراونەتەوە خراونەتە بەر چاودێری پزیشكی و دەرونییەوە و ژنەكانیش روبەڕوی دادگا و لێكۆڵێنەوە دەكرێنەوە.

پێشتر فەرەنسا سێ جاری دیكە ژن و منداڵی چەكدارانی داعشی گەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتەكەی و هەروەها چەند رۆژێك پێش ئێستاش دانیمارك چەند ژن و منداڵێكیان گەڕاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا