دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی زیندانیە هەڵاتووەکەی خانەقین ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارێکی هەڵاتووی بازرگانی ماددەی هۆشبەر، دوای ڕووبەڕوبونەوە لە شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزە ئەمنەیەکانی شاری خانەقین زانیاریان پێداین لەسەر هەڵاتنی تۆمەتبارێک بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای بەدەستخستنی زانیاری وورد و بەدواداچوون توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەکەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەکانمان توانرا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیربکرێت.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا