یەکێتی ئەوروپا بەتوندی ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی ئەوروپا بەتوندی ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و کارەکە بە بێڕێزی ناودەبات.

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، “دەركەوتنی ڕەگەزپەرستی و رق و كینە بەرامبەر بە بیانیان و دەمارگیریی لە ئەوروپادا جێگەیان نابێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆر بەداخەوە كارێكی لەو شێوەیە لەكاتی ئاهەنگی موسڵمانان  بە جەژنی قوربان ئەنجامدرا.

لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، سەلوان مۆمیكا كە كۆچبەرێكی عێراقی تەمەن 37 ساڵە، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵم لە سوید، قورئانی پیرۆزی سووتاند و پەڕەكانی دڕاند، ئەمەش ناڕەزایەتی گەورەی موسڵمانانی جیهان و عێراقی لێکەوتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا