هاوپەیمانی فەتح: هیچ ئەگەرێك بۆ كشانەوەی هێزەبیانییەكان لەئارادانییە

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی هاوپەیمانی فەتح داوای كشانەوەی سەەرجەم هێزە بیانییەكان لەعێراق كرد، بەڵام تائێستا رێككەوتنی كشانەوەی ئەو هێزانە جێبەجێنەكراوە و بەرپرسێكی هاوپەیمانییكەش دەڵێت “هیچ ئەگەرێك بۆ كشانەوەی ئەو هێزانە لەئارادانییە”.

سەرەتای ساڵی 2020، دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەیی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریكاوە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی فراكسیۆنە شیعەكان دەنگیان لەسەر چونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق دا كە مەبەستی سەرەكی پرۆژە یاساكە كردنە دەرەوەی ئەمریكا بوو لە عێراق.

ئەیوب رەبیعی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “هیچ نیازو جدییەتێکی ڕاستەقینە نییە بۆ ئەوەی ئەمریکا لە عێراق بچێتە دەرەوە سەرەڕای دڵنیایی لە دیالۆگی ستراتیژی لەسەر ئەم پرسە”.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتیشی “دڵنیایی ئەمریکا هەیە کە ئەوان لە عێراق ناکشێینەوە، چونکە زیاتر لە بەیاننامەیەک کە سەرکردە سەربازییەکان بڵاویان کردەوە ، ئەوەی ڕوون کردەوە ئەوان نایانەوێت وڵات بەجێبێڵن “.

بەوتەی ئەیوب رەبیعی ئەوەی تێبینی دەکرێت لەبارەی دیالۆگی ستراتیژی، گۆڕانکاری ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێککەوتون، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، بەندە بە بارودۆخی ئەمنی لە وڵاتدا، لەکاتێکدا دڵنیاییەکانی عێراق کە پێویستە هەموو هێزە بیانییەکان بكرێنەدەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا