لە چۆمان مێرمنداڵێک خنکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، مێرمنداڵێک لەناو ڕووباری چۆماندا خنکا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مێرمنداڵەکە خەڵکی باشووری عێراقە و بۆ گەشتکردن لە جەژندا لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ئەو سنوورە.

بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کوڕەکە 12 ساڵان بووە و بەمەبەستی مەلەکردن چووەتەناو ڕووبارەکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی سۆران، باوکی مێرمنداڵەکە ویستوویەتی کوڕەکەی ڕزگاربکات، بەڵام نەیتوانیوە، کوڕەکەی خنکاوە و خۆی ڕزگاری بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا