پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە.
دوای گفوتوگۆیەکی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دواجار ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە.
یاساکە کە بۆ ئەمساڵ و دوو ساڵی داهاتوو دانراوە، لەدوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژی 7ی حوزەیرانی ئەمساڵ. پڕۆژەیاسای بودجە بۆ هەر سێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرا و عێراق گەورەترین بودجەی تێپەڕاند.