دواین زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ خشته‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دایانناوه‌ له‌25ی كۆتایی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ له‌ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم دروست نه‌بێت موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و بەبێ‌ لێرین دابەش دەكرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌ به‌پۆڵه‌تیك پرێس دراوه‌، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو 25ى ئابى 2021، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت به‌بێ لێبڕین.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستانيش لە بەغدا رایگه‌یاند، بەغدا پابەندە بە ناردنی پارەکە و پێش دابەشکردنی موچە دەینێرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە، چاوەڕواندەكرێت پێش 25ی ئەم مانگە بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم بنێرێت”.

لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دراوە جارێكی دیكە پارە بۆهەرێمی كوردستان بنێردرێت و دوای تەواوبونی ڕێکاره ئیدارییەکان 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەكرێت.

مانگی رابردووش به‌هۆی ناردنی 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌بێ لێبڕین موچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێمی دابه‌شكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا