پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، تونێلی پێشڕەو بۆماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت.
ئەمڕۆ شەممە23ی ئەیلول، هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرکردنی شەقامی بەردەم تونێلی پێشڕەو تا رۆژی پێنج شەممە تونێلەکە بەربەست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، داواکارین لە هاوڵاتییان ڕێگای سەرشاخ بەکاربهێنن تا کاتی تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەکە.