دوو ملیۆن فەردە ئارد بەسەر بریکارەکاندا دابەش کران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، دوو ملیۆن فەردە ئارد بەسەر بریکارەکاندا دابەش کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە18ی نیسان، کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن فەردە ئاردی بەشە ئاردی سێیەم گەیەندرانە بریکارەکان و چاودێریکردنی ئاشەکانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفریش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی بازرگانی سەردانی ئاشەکانی سەقری بیلاد و عوێرج و ئەبوغرێب کرد و نموونەی ئاردەکەشیان بەمەبەستی پشکنینی کوالێتێییەکەی وەرگرتووە.

جەختیکردەوە، هەندێک سەرپێچی لەکاتی سەردانکردنی ئاشەکاندا تۆمارکراوە، لیژنە تایبەتمەندەکان بەمەبەستی گرتنەبەری ڕیکاری یاسایی ئاگادارکراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا