پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوبەڕوی ئەو خیانەتکارانە دەبینەوە کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان خیانەتیان لێکردین.
لە وتارێکدا پوتین بەتوندی هێرشی کردەسەر گروپی چەکداری ڤاگنەر و وتی، ئەوەی ڕوودەدات یاخیبوون و خیانەتە لە نیشتمان، ڕێگەنادەین شەڕی ناوخۆیی ڕووبدات و خیانەتکاران ڕوبەڕوی توندترین سزا دەکەینەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەوانەی بەوکارە هەستاون خەنجەریان لە پشتی ئێمەدا بۆیە باری نائاسایی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر ڕادەگەیەنین.
جەختی لەوەش کردەوە، ڕێکاری ئەمنی توند گیراوەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ هەرێمی رۆستۆف.
ئەم قسانەی پوتین لەکاتێکدایە لە ئێستادا دۆخی ئەمنی ڕوسیا ئاڵۆزە و گروپی چەکداری ڤاگنەر کودەتای سەربازی دژی مۆسکۆ ڕاگەیاندووە.