لە ئۆپراسیۆنێكی هەسەدەو هاوپەیماناندا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران

پۆڵەتیك پرێس

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرایكرد، بەهۆی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیانەوە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان كە لە ریفی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامیانداوە، پێنج چەكداری داعشیان كوشتووە.

بەپێی بەیاننامەی هەسەدە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری تەواو، دەستیان بە هەڵكوتانە سەر شوێنی مانەوەی شانە نوستووەكانی داعش كردووەو بەهۆیەوە پێكدادان دروست بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشە بۆ بە ئامانجگرتنی شانەیەكی مەترسیداری داعش بووە كە لە ناوچەیەكی نزیك لە ریفی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆردا بوون.

هەسەدە باسی لەوەشكردووە، ئەو پێنج چەكدارەی داعش كە كوژراون، پێشتر سەرجەمیان خۆیان بۆمبڕێژكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا