پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە21ی حوزەیران، سەرۆک کۆماری عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی واژۆکرد.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕەشنووسی یاسای بودجەی عێراقی بۆ ساڵەکانی2023، 2024 و 2025 واژۆکرد.
لەکاتێکدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەبەیانی 12ی ئەم مانگە بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی سێ ساڵی پەسەندکرد و لە ڕۆژی 16 مانگ بەمەبەستی پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.
هاوکات، ئەمڕۆ موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سەرۆک کۆمار ئەم ھەفتەیە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبکات و سەرەتای مانگی داھاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دواتر حکومەت دەتوانێت پارەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکان خەرجبکات و لە قۆناغی داھاتوودا ھاووڵاتیان ھەست بە گۆڕانکاری گەورە دەکەن.