فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا و سوریا مۆڵگەیەکی داعش بۆردومان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا و سوریا مۆڵەیەکی داعشیان بۆردومان کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا بڵاوی کردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022 فڕۆكە جەنگیەکانی روسیا و حكومەتی سوریا ئەشكەوتێكیان لە بیابانەكانی رەسافەی  سەر بە رەقا و سێ گۆشەی حەلەب ـ حەما ـ رەقا بۆردومان کرد.

هەرچەندە تا ئێستا زانیاری لەبارەی ئاماری کوژراو و بریندارانی ئەشکەوتەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی داعش لە ناوچەکەدا بۆردومانەکەیا ئەنجامداوە.

لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە، ڕوسیا و سوریا نزیکەی 270 هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا