عێراق ماتەمینی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتى عێراق وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ کوەیت بەهۆی کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد جابر میری کوەیت بۆ ماوەی رۆژێک ماتەمینی گشتی راگەیاند.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتى عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، “عێراق بە حکومەت و گەلەوە بەشداری خەمی برایانی دەوڵەتی کوەیتی ئازیز دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری پێشووی کوەیت سەباح ئەحمەد جابرەوە.”

ئەوەش خراوەتەڕوو “بەو بۆنە بەئازارەوە لە رۆژی ٣٠ ئەیلولدا رۆژێک ماتەمینی گشتی و فەرمی لە تەواوی کۆماری عێراقدا رادەگەیەنین، ئەوەش وەک وەفایەک بۆ ئەو کۆستە گەورەیە و هەڵوێستی ناوبراو لە بەرانبەر عێراق و هەوڵەکانی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.”

رۆژی سێشەممە، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەمیری دەوڵەتی کوەیت لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

شەوی رابردووش، شێخ نەواف ئەحمەد جابر موبارەك سەباح شازادەی جێنشین و كوڕی شەشەمی میری كوێت وەک جێگرەوە دەستنیشانکرا. شێخ ئەحمەد جابر سەباح لە ٧ی شوباتی ٢٠٠٦ وەك شازادەی جێنشین دەستنیشانكراو لە ٢٠ی شوباتی هەمان ساڵدا ئەنجومەنی نیشتمانی بەكۆی دەنگ پەسەندی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا