پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سوێندی یاسایی بخوات.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند،” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی دەخوات و دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە پلانی حکومەتەکەی ئاشکرادەکات”.
ئاماژەیان بەوەکرد، لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونیدا، 21 سەرۆکی دەوڵەتان و 13 سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لە پۆستی جیاوازدا بەشداری دەکەن.
هاوکات، لەدوای کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمەکە چاوەڕوان دەکرێت، ئەردۆغان کابینەی حکومەتەکەی ڕابگەیەنێت و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرەکاندا ئەنجام بدات.