ڕیزبەندی عێراق لە ڕووی کواڵیتی ژیان لەسەر ئاستی جیهان بزانە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ڕیزبەندییەکی نوێ عێراق لە ڕووی کواڵیتی ژیان لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی هەشتاوچوارەمین دەوڵەتدایە.

ئەو پۆلێنبەندییە لەلایەن گۆڤاری CEOWORLD 2021 ئەنجامدراوە، تێیدا وڵاتی فنلەندا لە پلەی یەکەمە  لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی کواڵیتی ژیان، عێراق لەسەر ئاستی جیهان پلەی ٨٤ ی گرتووە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبییش لە پلەی دوانزەهەمدایە.

بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکە هەریەک لە وڵاتانی (فنلەندا، دانیمارک، نەرویج، بەلجیکا، سوید، سویسرا، هۆڵەندا) پلەکانی یەکەم تا حەوتەمیان لە ڕووی کواڵیتی ژیان لەسەر ئاستی جیهان گرتووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش هەریەکە لە (ئیمارات، قەتەڕ، جەزائیر، مەغریب، تونس، کوەیت، سعودیە، میسڕ، لوبنان، بەحرەین، عومان، عێراق) پلەکانی یەکەم تا دوانزەهەمیان لە ڕووی کواڵیتی ژیان گرتووە.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە پۆلێنبەندییەکەی بە چەند پێوەرێکی وەک سەقامگیری ئەمنی و شەفافیەت و یەکسانی ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا