عێراق کۆتایی بە مەترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاککردن دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، توانیویانە مەترسیدارترین تۆڕی “سیخوڕی و هاککردنی زانیاری” هەڵبوەشێننەوە و کۆتایی پێبهێنن.

لە بەیاننامەیەکدا شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، “لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئاسایشی باشوری سەڵاحەدین لەبارەی بوونی تۆڕێکی سیخوڕی و هاککردنی زانیاری لە پارێزگای کەربەلا، مەفرەزەی دەزگا ئەمنییە نیشتیمانییەکانی باشوری سەڵاحەدین بەهەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەکانی کەربەلا هەستان بە کۆتاییهێنان بەو تۆڕە”.

ئەوەش هاتووە، “لەدوای چەند رۆژێک لە چاودێریکردن توانرا ئەو تۆڕە هەڵبوەشێندرێتەوە کە پێکهاتبوو لە پێنج تۆمەتبار کە بە مەترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاککردنی عێراق هەژماردەکرێن”.

باس لەوەشکراوە، “ئەو تۆمەتبارانە دانیان بەوەداناوە کە لە وڵاتانی دەرەوە خولی راهێنانیان بینیوە، بەمەبەستی هاککردنی داتابەیسی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت و دزەپێکردنی زانیارییە تایبەتەکانی دەزگا ئەمنییە نیشتیمانییەکان بەمەبەستی فرۆشتنیان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا