جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە بانگەشەکردن دەکات.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، مایک پێنس، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید کردووە.

ڕوونیکردەوە، مایک پێنس، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024دا ئەنجامبدرێت، ڕکابەری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات، کە خۆی کاندیدکردۆتەوە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەکرد، رۆن دیسانتیس، دادوەری ویلایەتی فلۆریدا یەکێکی دیکەیە لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا