بەهۆی لێچوونی غازەوە هۆڵێکی وەرزشی لە سلێمانی داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکان هۆڵی وەرزشی لوکس (LUX)ی لە گەڕەکی هەواری تازە داخست.

لەوبارەیەوە ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچوونی غازەوە، دوای سەردانمان دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووەو بووەتە هۆی لێچونی غاز.

وتیشی، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵەکە داخرا تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی لێچوونی غازەوە چەندین ڕووداوی نەخوازراو ڕوویانداوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک