پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان ئەنجامی باشی هەبووە.
سەعدی پیرە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، ” وەفدەکەی یەکێتی بۆ بەغداد پێی دەوترا وەفدێکی (استطلاع) ی، یانی وەفدێک کە زانیاری کۆبکاتەوە لەسەر گفتوگۆ و بۆچونە جیاوازەکانی ناو ماڵی شیعە تا ئەو بۆچونانەی هەن بەکاربهێنرێن لە کاتی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکرێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەمەڕ دامەزراندنی حکومەتی عێراق و ئەو پڕۆژە هاوبەشەش ببێتە بەشێک لە بەرنامەی حکومەت لەلایان.”
هەروەها ئاماژەی بەوەدا شاندەکەی یەکێتی بۆ بۆ دانوستیانی پێکهێنانی حکومەت نەچوون بپ بەغدا، بەڵکو بۆ کۆکردنەوەی زانیاری چوون.
سەعدی پیرە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیران وتی، ” لە عێراقدا وەک عورفی لێهاتووە کە پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعەکان بێت، ئێمەش چاوەڕێین لایەنە شعەکان پاش گفتوگۆی خۆیان بگەنە ڕێککەوتن ڕێز لە بۆچونی یەکگرتوویان دەگرین، دواتریش هێشتا گفتوگۆی جدی پێکهێنانی حکومەت دەستی پێ نەکردووە چونکە هێشتا ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند نەکراوە.”
سەبارەت بە کێشەکانی یەکڕیزی کوردیش لە بەغدا وتی، کورد ئەگەر بە یەکڕیزی نەچێتە بەغداو کێشە دروست بکات، دەبێت وەک حزبێک مامەڵە بکات نەک وەک هەرێم و قەوارەی سیاسی.
ماوەی ڕابردوو شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەردانی بەغدایان کرد بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، هەروەها گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان.