د. لەتیف ڕەشید: عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانە لەگەڵ پاكستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق، پێشوازیكرد لە بیلاوال بوتۆ زەرداری وەزیری دەرەوەی پاكستان، لە دیدارەكەدا هاریكاری و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا وەزیر زەرداری سڵاو و پێزانینی سەرۆكی پاكستان، عارف عەلەوی گەیاندە سەرۆك كۆمار و ئەویش سڵاو پێزانینی خوی لەڕێگای وەزیر زەرداریەوە ئاراستەی سەرۆكی پاكستانی كرد.

لە میانەی دیدارەكەدا باس لە هاریكاری و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا و سەرۆككۆمار، ئاماژەی بە خواستی عێراق بە پەرەپێدانی پەیوەندیەكان لە گەڵ پاكستاندا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كرد، لەگەڵ پێویستی سود وەرگرتن لە شارەزایی لەبواری دژایەتی كردنی توند ڕەوی و تیرۆردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا