هاتووچۆی هەولێر کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە، کە دەتونن نوێنەری کۆمپانیا بنێرن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە4ی حوزەیران، هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکاتەوە، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن، ئۆتۆمبێلەکانیان نەهێنن بۆ بارەگای هاتووچۆ بۆ لێدانی تابلۆ، لەجیاتی ئەوە تەنها تابلۆ(ژمارەکاتی)یەکانیان لەلابێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و دانی سەرجەم رسوماتەکان، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان.

ڕوونیکردەوە، پێویستە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە 10 دانە کەمتر نەبێت، ئەو کارە ئاسانکاریەکی گەورەیە و تێچوەکان و قەرەباڵغیش لەسەر ڕێگاکان کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا