دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رۆژی سێشەممە كۆبووەوە و بڕیاری دا كە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان نادەستوورییە.

رۆژی سێشەممە، 30_5_2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چەند سكاڵایەكی كرد كە یەكێك لەوانە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بوو. دادگاكە بڕیاری دا كە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان نادەستوورییە.

رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022، پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تاوەكو كۆتایی ساڵی 2023 درێژكردەوە، لە كاتێكدا خولی پێنجەم رۆژی 6_11_2022 كۆتایی هات.

بەپێی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەبێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی بكات.

هاوكات هەر پرۆژە یاساو پرۆژە بڕیارێك لە پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكرابێت لە دوای 6_11_2023 نایاساییە و حكومەتی هەرێم كار بەڕێكەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا