ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی پشکی هەرێم دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لەم هەفتەیە هەردوو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەجیا لەسەر پرسی بودجە کۆببنەوە.

لایخۆیەوە ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، “لەم هەفتەیەدا هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و دواتریش کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت دەبێت. لە هەردوو کۆبوونەوەش باس لە پڕۆژەیاسای بودجە دەکرێت”.

باسی لەوەش کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی ئەوەدایە بەشێک لە پێشنیازی گۆڕانکارییەکان لە پشکی هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە.

ئەم کۆبوونەوانە لە کاتێکدایە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 6ی حوزەیرانی دیاریکردووە بۆ ئەوەی دوا کۆبوونەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا