پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی جمهور ڕایگەیاند، “برا کوردەکانمان بەشێکی گرنگی خێزانە گەورەکەی تورکیان”.
لە نوێترین لێدوانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بە دوو چاوی جیا سەیری کورد و پەکەکە دەکەن، وتیشی، بەدڵنیاییەوە برا کوردەکانمان لەلایەکن و پەکەکەش لەلایەکی دیکەیە.
جەختی لەوەش کردەوە، برا کوردەکانمان بەشێکی گرنگی خێزانە گەورە 85 ملیۆنییەکەی تورکیان.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەردۆغان توانی %49.52 دەنگ بەدەستبهێنێت، هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی ڕێژەی %50 کۆ 1ی دەنگەکان بەدەستبهێنن، بۆیە هەڵبژاردنەکە کەوتە گەڕی دووەم کە بڕیارە 28ی ئایار بەڕێوەبچێت.